شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: دۆستەم لڤۆ... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دۆستەم لڤۆ، ئاستۆش جيا، ئاخ چێش كەرو، بێ يار خوێم داخێش گرد ئينێ دڵمەنێ، هەرتا مروو داغدار خوێم [١] كەسڵەم نيۆ يادێم كەرۆ، دالێوه خەمخوارێم كەرۆ كێ شيوەن‏و زاريم كەرۆ، پەی كۆ ملوو، بێ يار خوێم [٢] كۆميۆ نەبێ دادم كەرۆ، لاو دۆستەوه يادم كەرۆ بەڵكوم زەڕێو شادم كەرۆ، دادو مەدەد، هاوار خوێم [٣] ئەر من گنێم چەمڵەم چەمێش، چی ئينده كێشێنێ خەمێش شەربەت وەرێنێ چا دەمێش، وێم خاس‏كەرێنێ چار خوێم [٤] ڕەنگەم جه بەروه سوورەنه، بێ دۆست زێڵەم نوورەنه ڕازەم درازو دوورەنه، تەن شقڵەوو بيمار خوێم [٥] هاوارمۆ پەی ته زەڕين، دڵ مەبيه ئەڤداڵو بەرين وێڵ‏و كەش‏و كۆو وەر مەڕين، سەر سۆمەنوو سادار خوێم [٦] كەم تاڵەناو، ئيقباڵ خراب، كەردم سڵۆم نەبێت جواب زێڵو منت گێره كەباب، مەگنۆم وەنه، بێ عار خوێم [٧] سا دەم پەنه تەڵێو ڕيۆن، قيمەتشەنه سۆنەم گيۆن چی مامەڵه مەگنۆم زيۆن، گاماوه ڕوو ئيكرار خوێم [٨] خەمڵەم فره، شاديم كەمۆ، سينەم بيەن كۆگاو خەمۆ گرد دەردو دووری تۆ مەنوو، زامۆتەوه يەكجار خوێم [٩] تۆ مەی، ملی، ياگێو تەری، پەی چێش ترێز جه من كەری؟ ! ئيمۆنوو من گردی بەری، بێ قەدرو سووك‏و خوار خوێم [١٠] سا بۆرێ لام، ئەندازه كەره، دەنگت وەش‏و ئاڤاز كەره دالێوه خەمزەو ناز كەره، ئەز بۆ فدێت نازدار، خوێم [١١] «صەيدی» لنو بۆڵو فەقير، عەشق‏و جوڤۆنا گێره پير چنگ‏و خەمۆڤه واره گير، خەمكێشەڵو غەمبار خوێم [١٢] ١. ئاستۆش جيا: بەجێی هێشتم. لڤۆ: ڕۆيشت. گرد: هەموو. واته: يارم ڕۆيشت‏و بەجێی هێشتم، ئاخ من چی بكەم، بێ ياری خۆم، داخی هەموو وا له دڵما، هەتا ئەمرم داغداری خۆم. ٢. كەسڵەم نيۆ: كەسم نيه. دالێوه: كەمێك. كەرۆ: بكات. پەی كۆ ملوو: بۆ كوێ ئەڕۆم. خوێم: خۆم. واته: كەسم نەبوو يادم بكات، كەمێك خەم خوارم بێت، كێ بۆم بگری‏و شين‏و زاريم بكات، بۆ هەرلا ئەڕۆم بێ ياری خۆم. ٣. كۆمێو: خزمێك. كەرۆ: بكات. بەڵكوم: بەڵكو. واته: خزم‏و كەسێكم نەبوو دادم بكات، لای يارەكەمەوه يادم بكات، بەڵكو كەمێك دڵشادم كات، هاوارو دادو بيدادی خۆم. ٤. چەمڵەم: چاوم. چەمێش: چاوی. چی ئينده: بۆچ ئەوەنده. واته: ئەگەر ٥. بەر: دەر. جه بەروه: له دەرەوه. زێڵ: دڵ. واته: ڕەنگم له دەرەوه سووره، بەبێ يار دڵم وەك تەنووره، حيكايەتم دوورو درێژه، جەسته خەستەو بيماری خۆم. ٦. مەڕ: ئەشكەوت. وەر مەڕ: بەر ئەشكەوت. سەرسۆم: سەرسام. واته: هاوارمه بۆ تۆی زێڕين، دڵم بوو به بەندەو عەبداڵت، وێڵه به كەژو كێوو بەر ئەشكەوتانا، سەرسام‏و دەربەدەری خۆم. ٧. كەم تاڵەنا: كەم تالعم. سڵۆم: سەلام، سڵاو. كەردم سڵۆم: سەلامم كرد. زێڵو منت: دڵی منت. مەگنۆم وەنه: لێم ناكەوێتەوه. واته: من كەم تالع‏و بەد ئيقباڵم، سەلامم كرد بۆ وەڵامت نەدايەوه؟ ، دڵی منت كردووه به كەباب، لێم ناكەوێتەوه، بێ عاری خوێم. ٨. واته: دەسا چڵێ ڕێحانەم بدەرێ، له نرخيا گيانم ببه بی‏كێشه، لەم سەوداو مامەڵەيه زيان ناكەم، بەجێ دێنم بڕياری خۆم. «تێبينی»: له نوسخەيەكی ترا ديومه ئەم هۆنراوەيه سا دەم پەنه... لەگەڵ هۆنراوەكانی هەڵبەستی (دوڵبەر دڵ ئەستانای جه من)دا نووسرابوو، وه لام وايه ئەوه ڕاستره. ٩. خەمڵەم: خەمم. فره: زۆره. كەمۆ: كەمه. بيەن: بووه. واته: خەمم زۆره، شاديم كەمه، سينەم بووه به كۆگای خەمان، هەموويشی له دەردی دووری تۆوەيه، زامەكانتەوه به يەكجاری خۆم. ١٠. مەی: دێيت. ملی: ئەڕۆی. پەی چێش: بۆچی. ترێز: سڵ. واته: تۆ دێیئەچی بۆ شوێنێتر، بۆچی سڵ له من ئەكەيت‏و ئيمانی من هەمووی ئەبەی، سووك‏و بێ قەدرو حورمەت بووی خۆم. ١١. واته: سا وەره لام خۆت بڕازێنەرەوه، دەنگت خۆش‏و ساز كه، كەمێك خەمزەو ناز كه، من بم به قوربانت نازدارەكەی خۆم. ١٢. واته: «صەيدی» هەژارو فەقيره، عەشقی جوانان پيری كردووه، چنگی خەم داوێنی كرتووه، خەم كێش‏و خەمباری خۆم.